بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە: لە
سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و
بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی
گەرمی جێگیر دەبێت.
ئاشکراشیکرد: سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە
ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد
بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پێشبینیدەکرێت لە سبەی شەوە شەپۆلێکی بارانبارین
هەرێم بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا کەشناسیی
هەرێم هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو شەپۆلەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لەبارەی پلەی گەرمای سبەینێوە کەشناسی رایگەیاندووە
پلەی گەرما بەشێوەیەکی گشتی دادەبەزێت و لە کەرکوکیش پلەی گەرما ٢٦ پلەی سیلیزی
دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP