كۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەكراوەكانی هەولێر دەكات

کوردستان
13:27 - 2024-10-24

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەكراوەكانی هەولێر دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژانی ڕابردوو وردبینیەكە لەسلێمانی و دهۆك كراوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستی بە وردبینی بۆ ئەو وێستگانەی دەنگدان كرد كە هەژمارنەكراون و پڕۆسەكەش لە سێ ڕۆژدا تەواودەبێت.
بەگوێرەی ئاگاداركردنەوەیەكی پێشتری كۆمیسیۆن سەعات 9:00ـی سەر لەبەیانی وردبینی لە دەنگی ئەو وێستگانەی هەولێر دەكرێت كە ئەنجامەكانیان رانەگەیەندراون.
بەپێی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی رۆژی 21/10 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە بۆ راگەیەندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رێكخرا، ئەوەش راگەیەندرا كەدەنگی 26 وێستگە نەگەیشتوونەتە كۆمیسیۆن.
پڕۆسەی وردبینییەكە رۆژی 22ـی 10 لە دهۆك-ەوە دەستیپێكردو دوێنێ وردبینی بۆ وێستگەكانی سلێمانی كراو ئەمڕۆش وردبینی بۆ وێستگەكانی هەولێر دەكرێت، كۆمسیۆن ئاگاداری سەرجەم بریكو هاوپەیمانی حزب و چاودێرانی رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و راگەیاندنكاران دەكات كە دەتوانن لە نزیكەوە چاودێری ئەو پڕۆسەیە بكەن، كە لە ناوەندەكانی وردبینی دەكرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە