وتەبێژی حکومەتی عيراق: سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوومان بەدەست دەگات

عێراق
10:39 - 2024-10-29


وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی توانای هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامە و  دەشڵێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمی بەرگریی پێشکەتوویان بەدەست دەگات.
باسم عەوادی رایگەیاندووە بەزاندی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، دەستدرێژییەکی گەورەیە و حکومەتی عێراق کار بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی تواناکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی دەکات.
سەرەتای ساڵی داهاتووش، کۆریای باشوور سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو رادەستی عێراق دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "حکومەتی عێراق سەرکەوتووبووە لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش وتەبێژەکەی حکومەتی عیراق رایگەیاندبوو، بەهۆی بەزاندنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە یاداشتی ناڕەزاییمانــداوە بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێگە نادەین ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP