ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دادبینى بۆ دوو سکاڵا لەبارەى مووچە دەکات

عێراق
09:50 - 2025-07-14

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و دادبینى بۆ دوو سکاڵا لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە یەکێک لە سکاڵاکانیشدا داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاری کراوە بۆ خەرجکردنی مووچە.
بەگوێرەى خشتەى دانیشتنى ئەمڕۆى دادگاى فیدراڵى، دادبینى بۆ چوار سکاڵا دەکرێت کە دووانیان لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون.
لە سکاڵاى یەکەمدا کە لەلایەن ژمارەیەک مووچەخۆرى هەرێمى کوردستانەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانى عێراق و وەزیرى دارایی حکومەتى فیدراڵ تۆمارکراوە، داوا لە دادگا کراوە بڕیار بدات بە دوورخستنەوەى مووچەى هەرێمى کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان و خەرجى کردارى.
لە سکاڵاى دووەمیشدا کە لە دژى تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵ تۆمارکراوە داوا لە دادگا کراوە فەرمانێکى سالارى دەربکات بە پابەندکردنى وەزارەتى دارایی بە خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP