ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و
كارنامەكەی هەشت بڕگە لەخۆی دەگرێت، یەكێكیان هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و
پێكهێنانیەتی.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە راگەیەنراوێكدا كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە كە هەشت بڕگە لەخۆی
دەگرێت.
تەوەری یەكەم دەنگدانە بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی
راژەی فیدرالی و تەوەری دووەم دەنگدانە بە سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت.
لە تەوەری سێیەمدا دەنگ دەدرێت لەسەر هەمواری یەكەمی یاسای گۆڕینی بڕوانامەكان،
یەكێكی تر لە تەوەرەكان گفتوگۆكردنە لەبارەی
پرۆژەیاسای پارێزگاریكردن و باشكردنی ژینگە.
وەك ئەوەی لە كارنامەكەشدا هاتووە، تەوەری هەشتەم
تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەمواری
یاسای ئەنجومەنی نوێنەران پێكهێنانی ئەنجومەنەكە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP