نووسینگە سەرەكییەكانی پڕۆژەی هەژماری من، لە سلێمانی داخران و چیتر كاریان پێناكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم نووسینگەو بنكەكانی پڕۆژەی هەژماری من، كە لەسلێمانی هەبوون داخران و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "تەوتین چارەسەری كێشەی مووچە دەكات، نەك هەژماری من".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پڕۆژەی هەژماری من، بەهیچ شێوەیەك نەبووەتە جێگرەوەی تەوتین و لەژێر رۆشنایی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتین بكەن".
"پڕۆژەی هەژماری من، لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی یەك ناگرێتەوەو بەهیچ شێوەیەك چارەسەری كێشەی مووچە ناكات، بەپێچەوانەوە مووچەخۆرانی هەرێم هەموو مانگێك بەهۆی هەژماری منەوە روبەڕوی دواكەوتنی مووچە بوونەتەوە" د. بڕیار رەشید وایوت.
پڕۆژەی هەژماری من كە لەبانكەكانی تووی مەلیك، تانجەرۆ، مەڵكەندی نووسینگەی سەرەكیان هەبووە، ئەمڕۆ لەسلێمانی داخران و چیتر كاریان پێناكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP