چوارچێوەی هاوئاهەنگى: بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی لەسودانی و حكومەتەكەی دەكەین

عێراق
11:32 - 2024-09-10

چوارچێوەی هاوئاهەنگى تەئكید لەبەردەوایمی پشتیوانیكردنی حكومەتەكەی سودانی دەكاتەوە.
عەقـیل ردێـنی سەركردە لەچوارچێوەی هاوئاهەنگى ڕایگەیاند: لێدوانەكان لەبارەی كشانەوەی پشتیوانیی لەحكومەتی سودانی، لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە ڕاستـنـیین و ئەوان بەهەموو توانای خۆیان، پاڵپشتی حكومەت و سەرۆكەكەیان دەكەن، هەروەها سەركەوتنیشی بەسەركەوتنی خۆیان دەزانن.
باس یلەوەشکردووە: هەندێك جیاوازی لە دیـــد و بۆچوونەكاندا هــەن، بەڵام ئەوە مانای ململانێ نـــییە، ئەو جیاوازییانە كارێكی سروشتین و چوارچێوەی هاوئاهەنگى بەوپەڕی توانایەوە پشتیوانی سودانی دەكات و، كاردەكات بۆ سەرخستنی حكومەتەكەی لەبوارە جیاوازەكاندا.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، میدیا عیراقییەكان، كۆمەڵێك زانیارییان لەبارەی وردەكاری دوایین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگى بڵاوكردەوەو بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، پرسی ئاشكرابوونی تۆڕێكی سیخوڕیی بووە لەنــاو نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەو هۆیەوە داوا لەسودانی كراوە دەست لەكاربكێشێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP