بانکی ناوەندی: یەدەگی دراوی بیانیمان زۆرەو دەتوانین بەرگری لە بەهای دینار بکەین

عێراق
09:53 - 2024-09-15

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقرای رایگەیاند، عێراق خاوەنی یەدەگی فیدراڵیی خۆیەتی، دەتوانێت بەرگریی لە دابەزینی بەهای دراوەکەی بکات.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، "دۆلار بەردەستەو لە رێگەی کەناڵە رەسمییەکانەوە ناردنی بۆ دەرەوە بە چاودێریی وردی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەتیشی لەوەکردەوە، "ئێستا بانکی ناوەندی دۆلاری لە رێگەی هەموو کەناڵەکانەوە بۆ بازرگانان و گەشتیاران دابینکردووە بەنرخی رەسمی و چاودێری وردمان خستووەتە سەر بەکارهێنانی دۆلار بۆ ئەوەی پرۆسەی وەرگرتن و ناردنی بە رێگەی رەسمی بەڕێوەبچن، ئەمڕۆ هیچ پرۆسەیەکی ناردنی دۆلار لە عێراق، بەبێ چاودێری نێودەوڵەتی بەڕێوە ناچێت.

دەشڵێت، "بەهاى دۆلار هیچ پەیوەندی بە نرخی نەوتەوە نییە، چونکە عێراق هێندە یەدەگی هەیە بتوانێت بەرگریی لە بەهای دراوەکەی بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و لە ماوەی 24 سەعاتدا بەهای 100 دۆلار بەربەستی 150 هەزار دیناری تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 150 هەزار و 250 دینار.

بەگوێرەى ئامارەکانى بانکى ناوەندیى عێراق، لەساڵى 2023دا یەدەگى دراوى بیانیى بانکەکە، گەیشتووەتە 112 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP