شانەی راگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

عێراق
13:37 - 2024-09-15

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا لە چیای پەڵکانەی نزیک خورماتوو چەند تیرۆرستێکی داعشیان کوشتووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بە پشت بەستن بە زانیاری دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی لە چیای پەڵکانە ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدراوە. 

دەشڵێت: ئۆپراسیۆنەکە بە بەکارھێنانی فڕۆکە ئێف ١٦ ئەنجامدراوە و چەند پێگەیەکی تیرۆرستانی داعش بۆردومان کراوەو چەند تیرۆرستێکیش کوژران. 

ئەوەش لەکاتێکدایە فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند: بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزە عیراقیەکان لە کۆتایی مانگی ئابدا لە رۆژئاوای عیراق چواردە تیرۆرستی داعشیان کوشتووە کە چواریان سەرکردەی ئەو گروپە بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP