پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا دەدات

عێراق
10:04 - 2024-09-16

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان دەدات، ئەو موڵک و خانووانە دەگرێتەوە کە لە سەردەمی حکومەتی بەعس بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەو کات، لە کورد و تورکامن زەوتکراوە، هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردوو پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی و هەمواری یاسای باری کەسی دەکات.
پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، خرابووە بەرنامەی کاری رۆژی 03-09-2024 پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە نەکرا.
پێشتر چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندبوو: فراکسیۆنە کوردستانییەکان سوورن لەسەر بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، تاوەکو پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان دەخرێتە بەرنامەی کارەوە."
بە گشتی لە سنووری پارێزگای کەرکووک ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی لەنێوان کورد و تورکمان لەگەڵ عەرەبی هاوردە کێشەیان لەسەرە. لە خورماتووش 10 هەزار دۆنم زەوی کێشەیان لەسەرە.
 زیاتر لە 130 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە سنووری پارێزگای کەرکووک داگیرکراوە و بۆیان نەگەڕێندراوەتەوە. ئەو زەوییانە هێشتا موڵکدارییان یەکلا نەکراوەتەوە، کە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعس داگیرکراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP