دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی داعش و مۆڵگەکانیان ئەنجامدا

عێراق
21:37 - 2024-09-17

لە درێژەی هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆر بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد و دروست، ئۆپەراسیۆنێکی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش لەناوببرێت و ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو ناوچانە وەک پەناگەیەک.

دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەردەوامدەبن لەم چالاکیانە تا لەناوبردنی دوایین ئەندامی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان لە کوردستان و عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP