نیوەڕۆی ئەمڕۆ 03/10/2024 هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی ڕێكخستن پێشوازیكرد، لەژمارەیەك گۆرانخواز لەسنووری سلێمانی كەبڕیاریاندا لەناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بەخەبات بدەن، لەدیدارێكدا كەهەریەك لە جەزا سەید مەجید ئەندامی سەركردایەتی و حەمە چاوجاوان و ڕێبوار ستار ئامادەی بوون لەوتەیەكدا رفعەت عەبدوڵا، دوای بەخێرهاتنیان باسی لەمێژوی خەبات و تیكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە یەكێتی هەڵقوڵاوی ناو خەڵكە و هەر بۆیە هەمیشە خۆی بەخەمخۆری خەڵكەكەشی دەزانێت دواتر تەئكیدی لەوەكردەوە یەكێتی ماڵەگەورەكەیە و دەرگای هەمیشەواڵایە و ئامانجی خزمەتكردنە.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا باسی لەگرنگی هەڵبژاردنی ئەم جارە كرد كە بۆ یەكێتی و گەلەكەمان چارەنووسسازە، بۆیە داوایلێكردن هەموو پێكەوە كار بۆ لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەن، بۆئەوەی سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەریشدا هەریەك لەهەڤاڵان كاك شێخ محەمەد و مامۆستا ڕێباز بەناوی هەموو هەڤاڵەكانیانەوە تەئكیدیانكردەوە، دڵسۆزانە لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەكان كار بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن و هەموو پشتیوانیەكی لیستەكە دەبن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP