وتەبێژی تەندرووستیی جیهانی: لە تەمەنمدا جەنگی وەک ئەوەی غەززەم نەبینیوە

جیهان
17:45 - 2024-10-07

وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم لە رێکخراوەکە شایەتی جەنگێکی وەک ئەوەی غەززە نەبوم.

مارگارێت هریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بە درێژایی تەمەنی کارکردنم لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، شایەتی دۆخێکی لەو شێوەیە نەبووە کە بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو هەوڵی تێکدانی سیستەمی تەندرووستی ناوچەیەک بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ساڵی ڕابردودا بە بێ پچڕان شایەتی هێرشی بێ بەزەییانە و پلانداڕێژراو بووە بۆسەر کەرتی تەندروستی لە غەززە. 

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت: نەخۆشخانەکان لە دابینکردنی سوتەمەنی توشی کێشەبوون و ناوەنده پزیشکییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاییەکان توشی گرفت بوون.

باسی لەوەشکردوە، کەلوپەل و پێداویستییەکانی تەندروستی لە غەززە نەماون، ناردنی ئەو پێداویستییانە بۆ غەززە زۆر کێشەیە، چونکە هەمو ناوەندە تەندروستییەکان وێران بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP