سەرۆک بافڵ و 8 سەرۆکی هاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە

جیهان
13:05 - 2024-10-09

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک یەکێک لە سەرۆکەکانی هاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان، هاوشانی 8 سەرۆکی دیکە بەشداری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازەکان دەکات کە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت و پارتی سوشیال دیموکراتی ئەڵمانیا رێکیدەخات.

دارا خەیلانی لێپرسراوی بۆردی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (ی.ن.ک) کە سەرۆکایەتی وەفدێکی یەکێتیی دەکات لە کۆنگرەی هاوپەیمانێتیەکە رایگەیاند: یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە لە 9 سەرۆک پێکهاتووە و سەرۆک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێکیانە لە سەرەتای ساڵی 2025 لە ئەڵمانیا بەڕیوەدەچێت و پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا رێکیدەخات"

دارا خەیلانی دەشڵێت: "پەیوەندییەکانی یەکێتی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەشەکردنی باشدایە و بۆ ئەم کۆنگرەیە و هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ بە یەکێک لە سەرۆکەکان، بەرهەمی ئەو پەیوەندیانەیە.

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەم دەستکەوتە هەم بۆ یەکێتی و هەمیش بۆ کورد بایەخێکی تایبەتی هەیە و بەتایبەتی لە بواری دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی و شەفافییەت و رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی هەم لەسەر ئاستی جیهانی و هەمیش لەسەر ئاستی هەرێم  و عیراق".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP