مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە

کوردستان
21:47 - 2024-10-11

دوای نۆژەنکردنەوەی بە شێوازە کولتوورییە رەسەنەکەی لەسەر ئەرکی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕووی نوێژکەراندا کرایەوە.

مزگەوتی گەورەی سلێمانی پاش ئەوەی لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک) لەسەر شێوازە کلتورییەکەی خۆی نۆژەنکرایەوە و دوێنی مەراسیمی کردنەوەکەی بوو، ئەمڕۆ نوێژ و وتاری هەینی تێدا بەڕێوەچوو.

لەمیانی کردنەوەی مزگەوتی گەورەدا د. هەڤاڵ ئەبووبەکر لە وتارێکیدا رایگەیاند: سوپاسی دەستپیشخەرییەکی دیکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم بۆ ئاوەدانکردنەوە و نوێکردنەوەی ئەم مزگەوتە

مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان درووسکراوە و یەکەم مزگەوت بووە نوێژی هەینی تیا کراوە و یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا درووستکراوە، پێشتریش لە ساڵی 1998دا لەسەر ئەرکی سەرۆک مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمریش نۆژەنکرایەوەو گومەزی بۆ کراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP