ئەیلوولی ئەمساڵ عیراق زۆرترین زیندانی لە سێدارە داوە

عێراق
18:36 - 2024-10-14

دەسەڵاتدارانی عێراق لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لانیکەم 50 لە کەسیان لە سێدارە داوە. روانگەی “ئافاد”یش دەڵێت، لە ساڵی 2003ەوە ئەمە بە زۆرترین رێژەی لە سێدارەدارن لە مانگێکدا دادەنرێت و سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیش بە بەرپرسیاری خێراکردن و زۆربوونی ژمارەی لەسێدارەدان دەزانێت.

روانگەی ئافاد بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی عێراق لەم مانگەدا زۆرترین کەسیان لە سێدارە داوە و  لە ساڵی 2003-ەوە هاوشێوەی نەبووە. بەو پێیەی لانیکەم 50 دەستگیرکراویان لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە سێدارە داوە و  تەرمەکانیان رادەستی بنەماڵەکانیان کراونەتەوە.

روانگەکە بەدواداچوونی کردووە و دەرکەوتووە، ئیدارەی زیندانی ناسرییە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، چوار جار لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی کردووە، گەورەترینیان لە 24ی مانگدا بووە، کە سزای سێدارە بۆ 21 دەستگیرکرا و لە بەیانییەکی زوودا جێبەجێ کراوە.

بە قسەی ئافاد، ئیدارەی زیندانەکە بە “بەبێ ئەوەی رێگەیان پێبدات نوێژ بکەن یان وەسیەتنامە و نامە بۆ بنەماڵەکانیان بنووسن”، لە ناکاو بۆ یەکەیەکی تایبەتی گواستوونەتەوە و  لەسەر سەکۆی لە سێدارە پڕۆسەکە جێبەجێ کراوە، بەجۆرێک هەرجارێک شەش دەستبەسەرکراو لە سێدارە دراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP