تەندرووستیی عیراق: بەراورد بە پار رێژەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون کەمیکردووە

تەندروستی
10:02 - 2024-10-16

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون یەک لەسەر سێی ساڵی رابردووە.

سائر سەبری بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 187 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە لە کاتێکدا پار لە هەمان کاتدا گەیشتبووە 500 حاڵەت.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و رشاندنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە گوندەکان و ئەو رێککارانەی لە کاتی تووشبوونی هاوڵاتییاندا گیراونەتەبەر، ئەمساڵ رێژەی تووشبوون یەک لەسەر سێی ساڵی رابردووە و رێژەکە بەو شێوەیە کەمیکردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP