نوسینگەی کەناڵەکانی (ئێم بی سی) لە بەغدا سوتێندرا

عێراق
09:34 - 2024-10-19

دوای ناوهێنانی سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە بە "تیرۆریست"، سەدان کەس لە لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە بەغداد هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی کەناڵی ( ئێم، بی، سی) و ئامێر و کەلوپەلەکانیان شکاند.
لە کاردانەوەی بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک لە کەناڵی (ئێم، بی، سی) عێراق کە لەلایەن سعودییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، و سوکایەتیی بە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان دەکات و بە "تیرۆریست" و میلیشیا ناویان دەبات. نزیکەی 500 کەس لە لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکان، هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی کەناڵەکە لە گەڕەکی جامیعە لە بەغدا و ئامێر و کەلوپەلەکانی ناو نووسینگەکەیان شکاند و ئاگریان تێبەردا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و بڵاوەشیان بە خۆپیشاندەران کردوە.
هاوکات پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، رایگەیاندوە کەناڵی ئێم بی سی عێراق حکومەت پاڵپشتی دەکات و بابەتەکە تەنیا بە سوتاندن و شکاندن کۆتایی نایەت، بەڵکو چیتر شوێنێکیان لە عێراقدا نییە و پێویستە مۆڵەتی کارکردنیان لێوەربگیرێتەوە. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP