وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: داوا لە لایەنەکان دەکەین بەبێ دواخستن حکومەت پێکبهێنن

جیهان
10:51 - 2024-10-21

دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵی بە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نیشاندەدات و داواش لە لایەنەکان دەکات پاش هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن، کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشدەکاتەوە هەڵبژاردن بنەمایەکی گرنگی دیموکراسییە و پشتیوانیی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف دەکەن.

داواش لە لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لە توندوتیژیی دووربکەونەوەو، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی شەفاف رێز لە میدیا و رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP