نزیکەی دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنە مێژوویەکەی ئەمریکا

جیهان
12:47 - 2024-10-21

لە ئەمریکاش نزیکەی دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و کاندیدی دیموکراتییەکان و کۆمارییەکانیش ململانێکانیان توندتر دەبێتەوە.
نزیکەی دوو هەفتەی تر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ رۆژی لە دایکبوونی، سەردانی دوو کڵێسای کرد و ڕکابەرەکەی لە کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ 15 دەقیقە وەکو کارمەندی زنجیرە چێشتخانەی بەناوبانگی ماکدۆناڵد کاری کرد.
هەردوو کاندیدەکە لە دوو ویلایەتی پڕ لە ململانێ و یەکلانەبووەوە کامپەینەکەیان بەڕێوەبرد، هاریس، لە جۆرجیاوەو ترەمپیش لە ویلایەتی پێنسیلڤانیاوە بانگەشەى دەستپێکردووە.
ترەمپ وەک بانگەشەی هەڵبژاردن و وەڵامدانەوەی هاریس لە ریستۆرانتێکی ماکدۆناڵد لە شاری فیلادلفیای کاریکرد و رایگەیاند، ئەوە من لێرە ئیشم کرد بەڵام هاریس هەرگیز لە ماکدۆناڵد کاری نەکردووە.
هاوکات هاریس، رۆژی یەکشەممە یادی 60 ساڵەی لەدایکبوونی خۆی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە جۆرجیا بەڕێوەبرد، لەوێ بەشداری دوو رێوڕەسمی ئاینیی کرد و ئاهەنگی لەدایکبوونی بەڕێوەبرد و ئەو یادەی کردە دەرفەتێک بۆ ئەوەی پشتگیریی بۆ رەشتپێستەکانی ئەمریکا دەرببڕێتەوە و لە وەڵامی هێرشە توندەکانی پێشووی ترەمپدا تەنیا وتی: گەلی ئەمریکا شایەنی زۆر باشترە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP