ئەنجومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی سێ ساڵی ٢٠٢٣ تا ٢٠٢٥ پلانی دامەزراندنی ١٥٠ هەزار کەسیان هەیە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەشیانکردووەو دەسەڵاتی دامەزراندنیش بە پارێزگاکان دراوە.
سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی عێراق بڵاویکردەوە، دامەزراندنی دەرچوانی پسپۆڕییە جیاوازەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بە سێ قۆناغ دەکەن و ئێستا لە قۆناغی دووەمی دامەزراندندان و پێش کۆتایی ئەمساڵ دامەزراندنی پێنج هەزار و ٥٠٠ کەس بۆ پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان تەواودەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای قۆناغی دووەم، لە قۆناغی سێیەمدا هەشت هەزار دەرچووی خوێندنی باڵا و بڕوانامەی پێشکەوتوو دادەمەزرێن.
پێشتریش ئەنجومەنەکە رایگەیاندبوو، بڕیاریانداوە
بە دامەزراندنی شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە یەکەمەکانی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامەی
باڵا، هەروەها لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی هەشت هەزار کەسی دیکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP