کامالا هاريس، کاندیدی ديموکراتەکانی
ئەمريکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی رايگەياند، "ئەمريکا بە تەواوەتی ئامادەيە
بۆ هەڵبژاردنی يەکەمين سەرۆکى ژن لە مێژووی خۆيدا".
هاريس لەلایەن میدیاى وڵاتەکەیەوە پرسیاری لێکرا کە
ئایا ئەمریکا ئامادەیە یەکەم سەرۆکى ژن هەڵبژێرێت، لە وەڵامدا ئاماژەى بەوە کرد
"ئەمریکا بە تەواوەتى بۆ ئەو کارە ئامادەیە"، روونیشیکردەوە "کاندیدبوونی
بۆ ئەوە نييە تەنيا پەڕەيەکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکە هەڵبدرێتەوە".
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارييەکان لە
هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ويلايەتی کارۆلينای باکوور، پەيامێکی جياوازی
بڵاوکردەوە و رايگەياند، "ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکە لەنێوان ئەوەی ئایا
چوار ساڵی دیکەمان دەبێت لە بێتوانایی و شکست و کارەسات، یان دەست بە چوار
بەهێزترین ساڵی مێژووی وڵاتەکەمان دەکەین".
تاوەکو ئێستا نزيکەی 18 مليۆن ئەمريکی دەنگيانداوە،
ئەوەش بە رێژەی لە سەدا 10 زياتر بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2020.
رۆژی پێنجی تشرينی دووەم، هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی
ئەمريکا بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی ئامارە رەسمییەکان 244 مليۆن کەس دەنگدەدەن بۆ
هەڵبژاردنی 538 نوێنەری دەستەی کاندیدان کە سەر بە کۆماری و ديموکراتەکانن، دواتر
زۆرینەی براوەی ئەو ئەندامانە سەرۆکی ئەمريکا دیاریدەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP