لە ئەمڕۆوە گەشتیار 3 هەزار دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی وەردەگرێت

عێراق
12:10 - 2024-10-27

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند:" لە ئەمڕۆوە گەشتیاران کە لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشت دەکەن دۆلاریان بەنرخی رەسمی بانکی ناوەندی بۆ دەگۆڕدرێت، بەهاوشێوەی فرۆکەخانەکانی دیکەی عیراق".

وتیشی: بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) ئاگاداریکردینەوە بە تەواوبوونی رێکارە کارگێرییەکان، لەمەودوا گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمیشەوە دەتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار لە مانگێکدا وەربگرن، کە نرخی 1 دۆلار بەرامبەر  بە  ١٣٢٠ دینارە لە نووسینگەی بانکی TBI لە فڕۆکەخانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی جیهان بۆ هەمان مەبەست نووسینگە لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەکاتەوە.

بانکی بازرگانی عیراقیش لە پەیامێکدا خۆشحاڵی دەردەبڕێت بە کردنەوەی بانکەکەیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و دەڵێت:" ئەم دەروازانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی دۆلارە بە گەشتیاران و لە ئەمڕۆوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی 24 سەعات پێشوازیتان لێدەکەین". 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP