دزیییەکانى بالۆن دۆر و ناداد
پەروەرییەکانى
ئاکۆ بیبانى
بالۆن دۆر ، ئەو خەڵاتە تاکە کەسییەى
کە خەونى هەموو وەرزشکارێکى تۆپى پێیە و گۆفارى فرانس فتبۆڵ لە ساڵى 1956 ەوە بە
باشترینەکانى جیهانى دەبەخشێت ، تۆپى ئاڵتونى گرنگترین و بەبەهاترین جامە و دەدرێت
بەو یاریزانەى لەسەر ئاستى تاک و بە کۆمەڵ و رەوشتى نێو یاریگا و کاریگەریی لەسەر
تیپەکەى هەیە ، راستە 100 رۆژنامەنوسى وەرزشى لە 100 وڵاتى جیهانەوە باشترینەکان
هەڵدەبژێرن ، بەڵام هەندێ جار ستەم و ناهەقی گەورە دەکرێت لە یاریزانان ، لەم
راپۆرتەدا باسى ئەو یاریزانانە دەکەین شایستەیی بالۆن دۆر بوون بەڵام نازناوەکەیان
لێ دزرا .
ویسلى شنایدەرى هۆڵەندى و داینەمۆى
هێڵى ناوەندى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى لە ساڵى 2010 ، وەرزێکى نمونەیی پێشکەش
کرد و لەگەڵ نیراتزۆرى خولى یانەکانى ئیتاڵیاو چامپیۆنزلیگ و جامى سوپەر و لەگەڵ هەڵبژاردەى
هۆڵەنداش گەیشتە یارى کۆتای جامى جیهانى 2010 و لە کاتى زیادکراودا نازناوەکەى بە ماتا
دۆرەکان دۆڕاند ، بەهاوبەشى گۆڵکارى مۆندیال بوو کەچى تۆپى ئاڵتونى لەو ساڵەدا بۆ
دووەمجار لەسەر یەک درا بە لێونێڵ مێسى ئەرژەنتینى و ئەفسانەیی یانەى بارسێلۆنا .
ساڵى 2013 یە ، یانەى بایرن میونشین
لە لوتکەى ئاست بەرزیدایە ، فرانک ریبیرى دەدرەوشێتەوە ، بۆ یەکەمجارە یانەیەکى
ئەڵمانى سێ نازناو لەوەرزێکدا بەدەسبهێنێت ، رێیری لەشەقەى باڵ بدات و ئاستى بگات
بە ترۆپک ، گۆفارى فرانس فتبۆڵ بەتەواوى نائومێدى کرد کاتێک تۆپى ئاڵتونى بەخشى بە
کریستیانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى ، هەرچەندە لەو وەرزەدا 55 گۆڵى کردبوو بەڵام هیچ
نازناوێکى نەبردبوەوە ، ئەمەش وەک ناهەقیەک دژى ئەستێرە فەرەنسییەکە دەنگدانەوەى
گەورەى هەبوو .
لۆکامۆدریچى کرواتى و یاریزانى یانەى
ریاڵ مەدرید بۆیەکەمجار کۆتایی بەهەیمەنەى مێسى و رۆناڵدۆ هێنا و تۆپى ئاڵتونى لە
چنگیان دەرهێنا لە ساڵى 2018 ، لەو وەرزەشدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆفی ئاستێکى
خەیاڵى پێشکەش کرد و 44 گۆڵى کرد و 15 جاریش لە چامپیۆنزلیگ تۆڕى گۆڵى یانەکانى
هەژاند ، ئا لەو ساتەدا لۆکا هات و تۆپى زێرینى برد بەو پێیەى لەگەڵ ریاڵ مەدرید
چامپیۆنزلیگى بردوەو لەگەڵ کرواتیاش پلەى دووەمى جامى جیهانى روسیاى بەدەستهێنا ،
بەمەش کریستیانۆ بێ ئومێد کرا و تۆپى ئاڵتونى لەچنگى دەرکرا .
لیفاندۆفیسکى بەدبەخت یەکێکە لە
خێراترین و ترسناکترین هێرشبەرەکانى جیهان دووجار ستەمى لێکرا ! جارێکییان لە ساڵى
2019 – 2020 ە جارەکەى دیکەش 2020 - 2021 ، جاری یەکەم بە بیانووى کۆرۆنا بالۆن دۆر
دابەشنەکرا ، جارى دووەمیش سەربارى ئەوەى لیفا 62 گۆڵى بۆ بایرن تۆمارکرد کەچى ئەو
ساڵەش تۆپى ئاڵتونى بە تونێلى ستەمدا تێپەرى و بە لێونێڵ مێسى بەخشرا.
تێرى هێنرى ئینگلیزى و هێرشبەرى یانەى
ئارسیناڵى ئینگلیزى لە 2002 -2003 ستەمێکى گەورەى لێکرا و تۆپى پێ زۆر ناداپەروەر
بوو ، سەربارى ئەوەى هێنرێ 24 گۆڵى لە پرێمەرلیگ کردبوو ، 25 ئاسیستى کردبوو ،
خەڵاتى گۆڵکار و باشترینى پرێمەرلیگى هەبوو کەچى پافێڵ نێدفیدى ئەفسانەى چییکى کرا
بە پادشا و تاجى تۆپى زێرینى لەسەرکرا .
دووبارە باسی لێونێل مێسىیە
بەدیاریکراوى باس باسى ساڵى 2023یە ، مێسى لە مۆندیال هەموو شتێکى کرد و خەونە
گەورەکەى بەدى هێنا کە بردنەوەى جامى جیهانى بوو ، بەو پێیەى دەسکەوتەکانى 2022 –
2023 هەژماردەکرا ، مێسى وەک براوەى بالۆن دۆر دیاریکرا هەرچەندە ئێرلینگ هالاندى
نەویژى لە لوتکەى ئاست بەرزیدا بوو لەو ساڵە لە 53 یاریدا 52 گۆڵى تۆمارکردبوو
بەڵام بووە قوربانى جامى جیهانى و تۆپى ئاڵتونى بەخشرا بە مێسى.
دواین ستەم و ناهەقی ، بەرامبەر بە
فینیسۆس جۆنیۆرى بەرازیلى و هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدرید کرا و بووە قوربانى کێشەکانى پێرێز و فرانس فتبۆڵ ، سەربارى
ساڵێکى پڕ لە ماندبوون و دەسکەوت و چنینەوەى نازناوەکان کەچى رۆدری شۆککرا و تۆپى
ئاڵتونى پێ بەخشرا .
یاریزانە ئیسپانییەکان چەندین ساڵ بوو
غەدریان لێ دەکرا ، ئێنێستا لە ساڵى 2010 و 2012 و چافی هێرنادێز لە ساڵانى 2009 و 2010 و فێرنادۆ
تۆرێس لە 2008 و رائول گۆنزالێس لە 2001 شایستەی تۆپى ئاڵتونى بوون بەڵام ئەوانیش
ستەمیان لێکرا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP