پارێزگاری کەرکوک: كۆتایی به‌ به‌رتیل ده‌هێنین

کوردستان
16:45 - 2024-10-29

 
رێبوار تەها پاریزگاری کەرکوک رایگەیاند:" ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا جێبه‌جێده‌كرێن، پرۆژه‌ی مكیاج نابن، به‌ڵكو پرۆژه‌ی ستراتیژیین، كه‌ شاری كه‌ركوك پێویستییه‌تی، جێبەجێکردنی پرۆژەکانش بە شێوەی شەفافانە دەبێت و وەرگرتنی بەرتیل لە بەڵێندەران کۆتایی دێت."

بە ئامادەبوونی رێبوار تەها پاریزگاری کەرکوک لە ڕێوڕەسمێکدا لقی کەرکوکی یەکێتی بەڵێندەرانی عێراق کرایەوە، لە وته‌یه‌كیدا كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شیكرد، پارێزگاری کەرکوک دووپاتیكرده‌وه‌:" ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا جێبه‌جێده‌كرێن، پرۆژه‌ی مكیاج نابن، به‌ڵكو پرۆژه‌ی ستراتیژیین، كه‌ شاری كه‌ركوك پێویستییه‌تی، جێبەجێکردنی پرۆژەکانش بە شێوەی شەفافانە دەبێت و وەرگرتنی بەرتیل لە بەڵێندەران کۆتایی دێت."
 
پارێزگاری کەرکوک وتی:" دەمانەوێت شاری کەرکوک بكەینەوە بە شارو كەموكورتییەكانی ئیدارەی پێشوو چاكبکەینەوە، جگە لە دروستکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لەشارەکە، بۆ خزمەتی دانیشتوانەکەی".

پارێزگاری كه‌ركوك ئاشكراشیكرد كه‌ :" له‌ئیداره‌ی پێشوو بەڵێندەر نەماوە لەم شارەدا ٢٠٪ بۆ ٣٠٪ لێ نەسێنرابێت و ئەنجامی کارەکانیش باش نەبوون، دەمانەوێت سەرجەم کەموکورتییەکانی ئیدارەی پێشوو لەشارەکە چاکبکەینەوە"

رێبوار ته‌ها جه‌ختشیكرده‌وه‌ كه‌:" دەمانەوێت هەموو ئەمانە چاک بکەینەوە و شارەکەمان بکەین بەشار، سەرجەم ئەو پرۆژانەی پێشنیارمان کردوون پرۆژەی ستراتیجین و سەرجەمیانمان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی خۆمان بەباشیان دەزانین لەدوای بەدواداچونێکی تەواو کەبتوانن کارەکانیان بەباشی ئەنجام بدەن".

راشیگه‌یاند:"چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لەشارەکە جێبەجێدەکەین و هەموو ئەو کارانەش کە ئەنجامی دەدەین لەپێناو دانیشتوانی شارەکەیە و شایستەیانە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP