جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات ١٠ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بنكەی لیژنەی ناوەندیی كۆمسیۆن لە هەولێر ئاشكرادەکرێت.
باسی لەوەشکرد، بەپێی یاسای كۆمسیۆن ژمارە 31ی ساڵی 2019 پێشكەشكردنی تانە لەسەر ئەنجامەکان، لەماوەی سێ رۆژدا دەبێت.
بە وتەی جومانە غەلای، “نووسراوی تانە پێشكەشی نووسینگەكانی كۆمسیۆن یان نووسینگەی دەستەی هەڵبژاردن یان نووسینگەی نیشتمانی دەكرێت، یاخود راستەوخۆ پێشكەشی دەستەی دادوەری دەكرێت”.
وتیشی، “پێویستە ئەنجومەنی كۆمسیاران وەڵامی داواكاری و پرسیارەكانی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بداتەوە دەربارەی سكاڵاكان لەماوەیەكدا كە لە حەوت رۆژ زیاتر نەبێت لە رۆژی بەدەستگەیشتنیەوە”.
ئەوەشیخستەڕوو، دەستەی دادوەری بڕیار لەبارەی تانەی پێشكەشكراوەوە دەدات لەماوەی 10 رۆژی كاركردندا، پاش بەدەستگەیشتنی وەڵامی ئەنجومەنی كۆمسیاران.
باسی لەوەشکردووە، پێشكەشكردنی سكاڵا رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات و لە كۆتایی كاتی دەوامی رەسمیی رۆژی یەكشەممە 3ی تشرینی دووەم وادەی پێشكەشكردنی تانە كۆتایی پێدێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP