لە سەرۆكایەتی كۆمار كۆبوونەوەیەك بۆ یەكلایكردنەوەی سەرژمێری بەڕێوەدەچێت

کوردستان
14:16 - 2024-10-31

ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، كۆبوونەوەیەكی گرنگ بە ئامادەبوونی وەفدی هەرێم لەبارەی یەكلاییكردنەوەی پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان و عیراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێ زانیارییەکان، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەرێوەدەچێت و تێیدا هەردوو وەزیری پلاندانانی عیراق و هەرێم و فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی دیوان و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ چەند وەزیرێكی پەیوەندیداری عیراق بەشدار دەبن.
وابڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئەنجامدانی یان دواخستنی سەرژمێری گشتی دانیشتووان یەكلابكرێتەوە.
رۆژی دووشەممە وەفدەكەی هەرێم گەیشتە بەغدادو لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و نوێنەرانی كورد لە بەغداد كۆبوونەوە، وەزیری پلاندانانی هەرێمیش رایگەیاند، داوادەكەن بەشە بودجەی هەرێم لە سەرژمێری گستی زیادبكرێت و هاوكات داتا سەنتەر لە هەرێمیش بكرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP