لە چوار رۆژی داهاتودا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت

کوردستان
21:21 - 2024-10-31

بەشی پیشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندن: ئەمرۆ پێنجشەممە تا رۆژی شەممە ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەور دەبێت ئەمەش لە ئەنجامی نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز باران بارین هەندێک ناوچەی سنوری باشوری هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت لە هەندێ ناوچانە.

ئاماژەی بەوەشکراوە: ئێوارەی رۆژی شەممە لە ئەنجامی یەکگرتنی دو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین، هاوکات زۆرترین رێژەی باران بارینی پێشبینیکراو لە ماوەی ئەم شەپۆڵە دەکەوێتە رۆژی یەک شەممە لەگەڵیدا هەورەتریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.

پێشبینیش دەکرێت، پلەکانی گەرما (2-5) پلە نزم دەبێتەوە خێرای با زیاد دەکات بۆ سەروی 35 کم لە سەعاتێکدا, رۆژی دوشەممە  کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە رۆژی سێ شەممە کۆتای بە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP