ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی
قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، رێژەی پێشبینیکراوی بارانی دوو رۆژی
داهاتووی بڵاوکردەوە و هۆشداریش لە روودانی لافاو دەدات.
بەپێی راگەیەنراوێکی ژووری ئۆپراسیۆن
و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێم، لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی
بەلێزمە روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و تاوەکو شەوی یەکشەممە بەردەوام
دەبێت.
هاوکات ژووری ئۆپراسیۆن رێژەی
پێشبینیکراوی باران و کاتەکەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و بەپێی
راگەیەنراوەکە زۆرترین رێژەی باران لە پارێزگای سلێمانی دەبێت کە 30 بۆ 40 ملم
باران دەبێت.
پێشتریش شارەزایەکی کەشناسى
رایگەیاندبوو چەقى شەپۆلى بارانەکە لە گەرمیان و سلێمانى و هەڵەبجەو کەرکوک و
راپەرین دەبێت، ئێستا نمە باران لە خانەقین و گەرمیان و چەند ناوچەیەکی هەرێم
دەستیپێکردووە.
هاوکات
بەرگری شارستانی هەرێم بۆ خۆپاراستن لە رووداوە سرووشتییەکان، چەند رێنماییەکی
بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن، تاوەکو درووبن لە رووداوی
نەخوازراو
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP