پارێزگاری كەركوك كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی شیش دادەخات

کوردستان
20:32 - 2024-11-01

بەفەرمانی ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك . ئەو كۆمپانیایەی كە ماوەی 3 مانگە موچەی كارمەندەكانی نەداوە دادەخرێت

لەوبارەیەوە ڕێبوار تەها تایبەت بەكەناڵی كەركوكی ڕاگەیاند : ئەو كۆمپانیایە هاتووە لە كەركوك كاردەكات و مۆڵەتی نیە و بەشێوەی نایاسایی كاردەكات و قۆڵی خەڵكی دەبڕێت بۆیە بڕیارمداوە كە دابخرێت.

ئەم بڕیارەی پارێزگاری كەركوك دوای ئەوەدێت كە بەیانی ئەمڕۆ كارمەندانی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی شیش لە كەركوك دژی دابەشنەكردنی مووچەكانیان گردبوونەوە و لە گردبوونەوەكەدا ڕایانگەیاند كە ماوەی سێ مانگە لەلایەن بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەوە دەستی دەستیان پێدەكرێت و موچەیان پێنادرێت ، كارمەندەكان لەڕێگەی مایكی كەناڵی كەركوكەوە داوایانكرد كە پارێزگاری كەركوك بەهانایانەوە بچێت و كێشەكەیان بۆچارەسەر بكات هەربۆیە ڕێبوار تەها بەزووترین كات هاتەسەرخەت و لەكێشەكەی كۆڵییەوە و فەرمانیكرد بەداخستنی كۆمپانیاكە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP