بانکی ناوەندیی عیراق فرۆشتنی دۆلار زیاد دەکات

کوردستان
20:35 - 2024-11-04

بانکی ناوەندیی عیراق بۆ یەکەمجار لەمساڵدا فرۆشتنی دۆلاری لە یەک رۆژدا لە رێگەی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە گەیاندە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عیراق، بڕی 297 ملیۆن و 949 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، لەکۆی ئەو بڕەش، بانکی ناوەندیی عیراق 283 ملیۆن و 699 هەزار دۆلاری بە حەواڵە و 14 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بە کاش فرۆشتووە.

لە 10 مانگی رابردوودا، ئەمە یەکەمجارە بانکی ناوەندیی عیراق، بەو رێژە زۆرە دۆلار لەرێگەی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە بفرۆشێت بە 15 بانک و کۆمپانیا، کە هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، واتا هەر 100 دۆلارێک 19 هەزار و 250 دینار جیاوازی هەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP