رۆژنامەنوسێکی ئەمەریکی رەخنەی توند لە سیستمی هەڵبژاردن و دیموکراسی ئەمەریکا دەگرێت

جیهان
17:04 - 2024-11-05

رۆژنامەنوسێکی ئەمەریکی رەخنەی توند لە سیستمی هەڵبژاردن و دیموکراسی ئەمەریکا دەگرێت و دەڵێت: دیموکراسیەتی ئەمەریکا نادادپەروەرانەیە هەتا ئەو کاتەی کۆمەڵەی هەڵبژاردن هەڵنەوەشێتەوە.
جێسی وێگمان، رۆژنامەنوسی نیویۆرک تایمز و نوسەری کتێبی "با خەڵک سەرۆک هەڵبژێرێت" دەڵێت: هەڵبژاردنی ئەمەریکا نادادپەروەرانەیە، چونکە ئەوەی دیاری دەکات کێ دەبێتە سەرۆک کۆمەڵەی هەڵبژاردنە؛ نەک دەنگدەری ئەمەریکی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مێژوی هەڵبژاردنەکاندا پێنج جار ئەو کاندیدەی زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە، نەیتوانیوە ببێتە سەرۆک بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە زۆرترین دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت.
ئەمەریکا 50 ویلایەتی هەیە کۆی گشتیی ئەندامەکانیان دەکاتە 538 ئەندام، هەر کاندیدێک بتوانێت 270 ئەندام یان زیاتر بباتەوە، دەبێتە سەرۆک، بۆ نمونە کالیفۆرنیا 54 ئەندامی لەسەرە، گریمان ترەمپ 14 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا و هاریس 14 ملیۆن و یەک دەنگی بەدەستهێنا، ئەو کاتە هاریس هەر 54 ئەندامەکە دەباتەوە.
واتە بۆ یەکلابونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا، دەبێت یەکێک لە کاندیدەکان لانیکەم دەنگی 270 ئەندامی کۆمەڵەی هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر زۆرترین دەنگی خەڵکیشی بەدەست هێنابێت ناتوانێت ببێتە سەرۆک.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP