کەشناسی: بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان
13:43 - 2024-11-11

بارانبارین لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەستیپێکرد و کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، شەپۆلەکە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوکی گرتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بارانبارینێکی ئاساییە، هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەگەڵیدا نزمدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەبێت.

کەشناسی باسی لەوەشکرد، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینە تاوەکو بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP