رەفعەت عەبدوڵڵا: دەزگای میدیایی کەرکوک دیاری سەرۆک مام جەلالە و چەپکە گوڵی ئاشتی و پێکەوەژیانە

کوردستان
14:56 - 2024-11-11



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەئامادەبونی ستران عەبدوڵڵا و لەتیف نێروەیی ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕێبوارستار و عومەر رەحیم  لەگەڵ سەرپەرشتیارو بەڕێوبەرو لێپرسراوی بەشەکانی دەزگای میدیایی کەرکوک کۆبوەوە .

 لەوکۆبوەوەیەدا رەفعەت عەبدوڵڵا  دەستخۆشی و سوپاسی میدیای یەکێتی و کەناڵی کەرکوکی کرد کە لەماوەی ڕابردودا ڕۆڵی دیاریان هەبوە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستاندا و ماندوبونەکانیان بەرز دەنرخێنین،  دواتر باسی لەگرنگی دەزگای میدیایی کەرکوک کرد، کە دیاری و بەخششی سەرۆک مام جەلالەو چەپکەگوڵی میدیای یەکێتیە بۆ هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک، دواتر   ئاماژەی بەدۆخی  ئێستای یەکێتیدا، کە ئێستا یەکێتی لەوپەڕی بەهێزیدایەو سورە لەسەر هەڵوێستەکانی بۆ حوکمڕانی لەداهاتودا، بەتایبەتی دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەستی هێناوەو  تەئکیدی لەوەشکرد کە یەکێتی دەیەوێ حکومەتێک پێکبهێنرێت، حکومەتی خەڵک بێت و بۆ خزمەتی خەڵک بێت.
 رەفعەت عەبدوڵڵا لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئەوەی ڕاگەیاند کە سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ کورد بەتایبەتی لەکەرکوک و و ناوچە دابڕێنراوەکان،  بۆیە پێویستە هەموو ئەوانەی خەڵکی کەرکوک و شوێنەکانی ترن بگەرێنەوە زێدی خۆیان بۆئەوەی کەرکوک و ناوچەکانی تر بەناسنامەی کوردیی بمێننەوە، داوایشی کرد ڕاگەیاندنی یەکێتی بەهەستێکی نەتەوایەتیەوە کارلەسەر ئەوەبکەن و دەوری گەورە ببینن.

دواتر تیشکی خستە سیستمی داهاتوی یەکێتی لە حزب و حومەتدا کار بەسیستمی سزاو پاداشت دەکات و کەسی شیاو بۆشوێنی شیاو دادەنێت. 

دواتر لەکۆبونەوەکەدا  لەتیف نێروەیی بەکورتی باسی لەکارو چالاکیەکانی  بۆردی ڕاگەیاندن کرد بەتایبەتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەپلان و بەرنامەیەکی بەهێزی میدیای کاریان کردوەو رۆڵی دەزگای میدیای کەرکوکی بەرزنرخاند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP