د.یوسف گۆران: به‌شداریی کورد له‌ سەرژمێریی بۆ ئاسووده‌كردنی ویژدانی مێژووییه‌

کوردستان
18:45 - 2024-11-19



د.یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێنج خاڵ باس لە گرنگی و مەترسی سەرژمێرییەکەی 2024ی عیراق دەکات بەتایبەت بۆ کەرکوک و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم  و رایدەگەیەنێت:" پێکهاتەی کوردو تورکمان لە دۆخێکی  هەستیاردایە، پێویستە هەموو کوردە رەسەنەکانی کەرکوک بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە کەرکوک وناوچە دابڕاوەکانی تر تاکو لەوە زیاتر باڵانسی دیموگرافی لەو ناوچانە تێک نەچێ و هەوڵی جدیش لە ئایندە بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بدرێت".

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە وتارێکیدا له‌ژێر ناونیشانی (گرنگی سەرژمێری گشتی ئەمساڵ لە مێژوی عێراق و هەرێمی کوردستان)کە لە به‌شی وتار له‌ (kirkuktv.net)بڵاوکراوەتەوە داوا لە هەموان و کوردانی کەرکوک و ناوچەکوردستانیەکانی دیکە دەکات بەشداری بکەن و ئەوبەشدارییە بە خەبات ناودەبات و دەڵێت:" خەباتی ئەمجارەمان خەباتی مەدەنی و کۆمەڵگاییە، بۆ ئاسودەکردنی ویژدانی مێژویمانە بەرامبەر بە شەهیدەکانمان، گۆڕو یادەوەری باب و باپیریمان و سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ئەمساڵ ڕەنگە دوای سەرژمێری ساڵی (۱۹٥۷) گرنگترین سەرژمێری بێت لە مێژوی عێراق و هەرێمی کوردستان".

زۆربەی عیراقییەکان و دامەزراوەکانی عیراق، سەرژمێریی ساڵی 1957 بە دروستترین سەرژمێریی دەزانن و دەبێتە بنەمای سەرژمێرییەکەی 2024یش، ژمارەی دانیشتوانی عیراق 6 ملیۆن و 536 هەزار و 109 کەس بووە، هەرچەندە بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق ژمارەی دانیشتوانی ساڵی 2023 گەیشتوەتە زیاتر لە 43 ملیۆن کەس.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP