رۆژی شەهیدی یەکێتیی یادێک بۆ گیانبازانی نیشتمان

کوردستان
12:46 - 2024-11-21

رۆژی شەهیدی یەکێتیی یادێک بۆ گیانبازانی نیشتمان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مێژووى پڕ له‌داهێنان و سه‌روه‌رى خۆیدا، خاوه‌نى گه‌لێك شانازى و نەبەردییە‌، یه‌كێك له‌و شانازییانەش‌ هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشى نوێی گەلەکەمانە‌‌. یەکێتی له‌ ڕابردوودا ڕووبارێك خوێنى به‌خشیوه‌ته‌ ئازادى وسه‌رفرازى كوردستان و به‌ده‌یان سه‌ركرده‌ و به‌هه‌زاران فه‌رمانده‌ و كادیر و پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنى كردووه‌ته‌ قوربانى،‌ له‌نێو بزوتنه‌وى ڕزگاریخوازى كورددا به‌شانازییه‌وه‌ به‌حیزبى شه‌هیدان ناسراوه‌.

هه‌ربۆیه‌ یه‌كێتییه‌كه‌تان بۆ به‌رزڕاگرتنى شكۆ و قوربانیدانى كه‌م وێنه‌ى ڕۆڵه‌كانى، هه‌موو ساڵێك له‌ڕۆژى ١١/٢١ دا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانى به‌رزه‌ فڕى شه‌هیدانى، یه‌كێتى یاد و یاده‌وه‌رییان به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرێت.

كاتێك ئاوڕ له‌مێژووى پڕ له‌خه‌بات و قوربانیدان و سه‌روەرى و داستانه‌كانى یه‌كێتى ده‌ده‌ینه‌وه‌ و سه‌رنجى تۆمارى شه‌هیده‌كانمان ده‌ده‌ین، ئینجا ده‌زانین ئه‌م یه‌كێتییه‌ چه‌ند مه‌زن و به‌په‌رۆش و به‌خشنده‌ بووه‌ له‌ئاست خاك و خه‌ڵكى كوردستاندا، یه‌كێتییه‌ك له‌باشترین سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كانى كردبێته‌ قوربانى ئه‌م گه‌له‌، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نى شۆڕشى نوێ و ڕاپه‌ڕین و سه‌دان داستان و سه‌روه‌رى بێت، شانازییه‌ بۆ ئێمه و ‌مانان كه‌ئه‌ندامى ئه‌و حیزبه‌ بین.

وەک مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، كه‌ درێژه‌ پێده‌رى ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ى شەهیدانین و هەوڵی جدی دەدەین بۆ باشتر کردنی بار و گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و فەراهەم کردنی ژیانێکی شەرەفەندانە بۆیان.

سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران
٢٠٢٤/١١/٢١

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP