ئەمڕۆ٢١ ی١١ ڕۆژی (کەم ژیان و کەڵ ژیانە)
ئەوێ رۆژێ سەرکردەکانی یەکێتیی (خاڵە شیھاب، جەعفەر، و ئەنوەر) لە زیندانەکانی بەعسەوە بە دەنگێکی بڵند زەنگی کۆتایی هێنانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری فاشی وبەعسیەکانیان لێدا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی شەھیدانە، حزبی تێکۆشەرانی بیر و بازووە، سەروەری ئەوەی كە یەكێتی حزبی شەهیدان و تێکۆشەرانە، ئۆباڵێكی گەورەی مێژوویی دەخاتە ئەستۆمان لە ئاست نەتەوە و نیشتمان، لە ئاست خوێنی شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان کە هەمیشە وەفاداری ئەو ئامانج و رێبازە بین كە گیانی پاكی خۆیان لەوپێناوەدا بەختكرد.
-لەم رۆژەدا ڕایدەگەیەنین؛ خەبات و قوربانیدان بەردەوامیان دەبێ تا بەدیهێنانی یەکجارەکی ئاوات و خۆزگەی شەهیدان..!
-سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی شۆڕشی نوێ، و سەرجەم شەھیدانی کوردستان..!
ئاسۆ مامەند.
سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP