بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە دوو رۆژی ئایندەدا
باران و بەفر دەبارن و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.
دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند: كەشوهەوای سبەینێ
لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین بە بڕی كەم و
مامناوەند لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، باكوور و بەشی رۆژهەڵاتی ناوچەكانی
ناوەڕاست و باشووری وڵات.
دەشڵێت: ئەگەری بەفربارینیش هەیە لە ناوچە
شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان، پلەی گەرمیش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور
دادەبەزن.
دەربارەی كەشوهەوای رۆژی سێشەممەش رایگەیاند:
ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی كەم تا
مامناوەند و هەندێك كات بەخوڕ لە هەرێم و ناوچەكانی باكوور و، ئەگەری بەفربارین لە
هەندێك ناوچەدا.
دەشڵێت: ئەگەری بارانبارین بۆ رۆژی چوارشەممە بە
لاوازی دەمێنێتەوە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكوور، وەك ئەوەی لە
پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراقدا هاتووە.
ئاماژەى بەوەشکرد: رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان
ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP