وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشكرایده‌كات، كۆریای باكوور سه‌رقاڵی ره‌وانه‌كردنی هێزه بۆ رووسیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له جه‌نگی ئۆكرانیا، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆریای باشوورش ده‌ڵێت، روسیا كه‌ره‌سته‌ی به‌رگریی ئاسمانی و موشه‌كی دژه‌فڕۆكه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌ده‌ست كۆریای باكوور.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2024 لۆید ئۆست وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه:" كۆریای باكوور هێزه‌كانی له ڕووسیا كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا بكه‌ن".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:" به‌پێی زانیاریه‌كانیان هێزه‌كانی كۆریای باكوور له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانییه‌تی له روسیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزوانه شانبه‌شانی هێزه‌كانی روسیا به‌شداریی جه‌نگی ئۆكرانیا بكه‌ن."
لای خۆیه‌وه شین وۆن سیك ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆریای باشوور باسی له‌وه‌كردووه كه:" پێده‌چێت رووسیا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پیۆنگیانگ هێزه‌كانی ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات، پێداوێستی و كه‌ره‌سته‌ی به‌رگریی ئاسمانی و موشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی راده‌ستی كۆریای باكوور كردبێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP