رۆژی شەهیدی یەکێتی بەرزڕادەگیرێت

کوردستان
12:34 - 2024-11-23


رۆژی شەهیدی یەکێتی بەرزڕادەگیرێت و ئەمڕۆ شەممە 23-11-2024 لە گۆڕستانی شەهیدان لە گردی سەیوان یادەکە دەکرێتەوە.

 مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ : "ئەمڕۆ شەممە ٢٣-١١-٢٠٢٤ لە سەعات ١٠ی بەیانی وەک وەفایەک بۆ رۆحی پاکی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهیدان لە گردی سەیوان دەچێنە حزوری گیانی بەرزەفڕیان".
 
"بەهۆی پشوو هاتنە پێشەوەی پرۆسەی سەرژمێری یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی لەکاتی خۆیدا نەکراوەو دواخراوە"، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

21 ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی شەهدانی یەکێتییە و لەو رۆژەدا خاڵە شیهاب و هاوڕێکانی لە سێدارەدران کە سەرەتای دامەزراندنی شۆڕشی نوێ بوو وەک پۆلێکی سەرمەشق گیانیان بەختکردوو دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی) یان داهێنا.

بەگوێرەی تۆماری مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكێتی خاوەنی زیاتر لە 26 هەزار شەهیدە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP