سەعدی ئەحمەد پیرە : زاهیر عەبدوڵا وەفاداربوو بۆ خاکی کوردستان

کوردستان
23:13 - 2024-11-23

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە و لە پرسەنامەكەدا هاتووە :

‏بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای كاك زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی ناسراوی کوردمان بیست 

‎‏‎بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادەو خزم و دۆستانی دەکەین هیوادارین رۆحی خوالێخۆشبوو شاد و ئارام بێت ، و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەكەیان بێت

كاك زاهیر عەبدوڵا، وەفاداربوو بۆ خاکی کوردستان و هەموو پێکهاتە ئاینی و ئێنتێکییەکانی کوردستان، گەورەیی ئەم پیاوە لەوەدابوو کە خۆی بە هی هەموو لایەک دەزانی و هەموو لایەکیشی بە هی خۆی دەزانی

‎بەداخەوە نەخۆشی رێگەی نەدا درێژە بە داهێنان و نواندنە باڵاکانی بدات لە بوارەکانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەماییەوە ، لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و جارێكی تر ھاوخە‌می خۆم بە‌ سە‌رجە‌م كە‌س وكار و خزمان و دۆستانی كۆچكردوو رادە‌گە‌یە‌نم، لە‌خوای گە‌ورە‌ دە‌پارێینە‌وە‌ گیانی خوالێخۆشبوو بە‌ بە‌ھە‌شتی خۆی شاد بكات و سە‌بووری ئارامییش بە‌ھە‌موولایە‌كمان ببە‌خشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

‎سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP