جوتیارانی سەرگەڕان سوپاسی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن

کوردستان
18:54 - 2024-11-24


دوای ئه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، له‌ كێشه‌ی ده‌ستگیركردنی 2 جوتیاری كوردی هه‌ردوو گوندی په‌ركانه‌و شه‌ناغه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی فیرقه‌ی (8) سوپای عێراق ئاگاداركرایه‌وه‌، كه‌ به‌ بیانووی كاركردنیان له‌سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌ستگیركرابوون، په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ كردو بڕیاری ئازادكردنیان درا.

نوێنه‌رانی جوتیارانی (سه‌رگه‌ڕان) له‌ په‌یامێكدا سوپاسی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رزده‌نرخێنن و بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار به‌ بوێرانە له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ده‌ڵێن :"مایەی سوپاس و پێزانینی سەرجەم دانیشتوان و جوتیارانی سنوورەکەیە"  


ده‌قی په‌یامی نوێنه‌رانی جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان:
 
ئەمڕۆ سەعات (١٠) دوو جووتیاری کورد دەستگیرکران لەلایەن هێزەکانی فرقەی (٨) سوپای عێراق بە بیانووی کارکردنیان لەسەر زەویە کشتوکاڵیەکانیان لە گوندەکانی (پەرکانە) و (شەناغە)،،،دوای ئاگادار کردنەوەی پارێزگاری کەرکوک کاک (ڕێبوار تەها ) ،،،بەڕێزیان پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و بڕیاری دا کە ئازاد بکرێن،،،،
حۆشبەختانە ئێستا هەردووکیان ئازاد کران و گەیشتنە ماڵەکانیان،،،
زۆر سوپاس بۆ کاک ڕێبوار تەها کە بڕیارێکی بوێرانەی داو ئەوەش مایەی  و سوپاس و پێزانینی سەرجەم دانیشتوان و جووتیارانی سنوورەکەیە،،،،،
محمد امین و محمد اسماعیل 
نوێنەرانی جوتیارانی سەرگەڕان. .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP