لەسەر یەکێتیبوون کارمەندێک بەنهێنی لەزاخۆوە بۆ کۆیە دەگوازرێتەوە

کوردستان
21:23 - 2024-11-17

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارمەندێکی بەرێوەبەرایەتی زاخۆی بە فەرمانێکی نـهێنی و تایبەت گواستووەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی قەزای کۆیە .

لەو بارەیەوە لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی ى.ن.ک ڕایدەگەیەنێت، لەبڕیارێکی دیکەی ئیدارەی هەولێردا و بەنوسراوێکی نهێنی و تایبەت و بە ئیمزای بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم، فەرمانی کارگێری دەرکراوە بۆ گواستنەوەی مفەوزێکی پۆلیسی ناوخۆ لەشاری زاخۆ بۆ قەزای کۆیە بەبێ ئەوەی ئاگاداربێت، بەبێ ئەوەی داوای گواستنەوەی کردبێت، بەبێ ئەوەی هیچ کەمتەرخەمی و سەرپێچییەکی کردبێت، تەنها و تەنها لەبەرئەوەی لەخێزانێکی یەکێتین !. سەیرەکەش لەوەدایە کەنوسراوەکەی بەنهێنی و تایبەت لەهەولێرەوە بۆکراوە !.ئەمەش ئەو گومانە  لەڕاستییەوە نزیکـدەکاتەوە کە مەیلێکی نوێ هەبێت بۆ تۆخکردنەوەی ڕووخساری دوو ئیدارەیی لەهەرێم".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP