ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوو رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت

کوردستان
20:31 - 2024-11-17


ئەمڕۆ 17-11-2024 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیکرد، لە ئاندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا گفتووگۆکرا لەبارەی تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدان لە هەرێمی کوردستان، لای خۆیەوە ئاندرۆ بیزلی راو سەرەنجی خۆی خستەڕوو، کە سەقامگیری ناوچەکەو دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگیرێت.


لە دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دۆخی ناوچەکەو پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک ئەو کابینەیە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت و خزمەتگوزاری و دادپەروەری تێدا بچەسپێت. 

رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە تەوەرێکی تری گفتۆگۆی نێوان هەردوولابوو، جەختیشکرایەوە کە دەبێت لایەنە سیاسییەکان لە ئاست متمانەی دەنگدەران بن و بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بە هاووڵاتیان جێبەجێ بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP