ئاسۆ مامەند: داوا لە هاووڵاتییانی كه‌ركوكی دانیشتووی شارەکانی هەرێم ده‌كه‌م بۆ سه‌رژمێریی بگەڕێنەوە کەرکوک

کوردستان
18:23 - 2024-11-17

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک ـ سڵاحەدین ـ ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا بۆ ئه‌و هاوڵاتییە کەرکوکیانەی کە دانیشتووی شارەکانی هەرێمی کوردستانن رایده‌گه‌یه‌نێت، پەلە بکەن و تاکو رۆژی ١٩ـ ی ئەم مانگە بگەڕێنەوە کەرکوک و خۆتان بۆ سه‌رژمێریی ناونوسن بکەن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
 داوا لەو هاوڵاتییە کەرکوکیانە دەکەم کە دانیشتووی شارەکانی هەرێمی کوردستانن، پەلە بکەن و تاکو رۆژی ١٩ـ ی ئەم مانگە بگەڕێنەوە کەرکوک و خۆتان ناونوسن بکەن، چونکە دوامۆڵەتە بۆ ئەوەی بتوانن لەرۆژانی ٢٠ و ٢١ ئەم مانگە، بەشداربن، چونکە هاوشێوەی قۆناغی گشتیی ئەم چەند رۆژەش هەنگاوێکی گرنگە، گەر نەکرێت ناتوانیت لە رۆژی سەرژمێریی خۆت ناونووس بکەیت، بۆیە بەشداریکردنت و جێبەجێکردنی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆمانە تاکو بتوانین کوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP