ئیوارەی ئەمرۆ یەكشەمە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٤ وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کە پێکهاتبوون لە ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەواو فەتاح کەریم فەرماندەی لیوای ١٩ی پیادە و ژمارەیەکی دیكهی فەرماندەی سەربازیی و کادرانی مەڵبەند لەشاری نەینەوا سەردانی (شێخ جەوهەر محی الدین ئاغا )سەرۆك عەشیرەتی هەرکی کرد لەلایەن شێخ جەوهەر و ژمارەیەك لە خزمانی هەرکی پێشوازیکران.
ئاراس محەمەد ئاغا ستایشی رۆڵی شێخ جەوهەر ئاغاو خزمانی هەرکی کرد لە چارەسەرکردنی پرسەکان و خەبات و قوربانیدانیان بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان بەرابەرایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و هیوای ساخ وسەڵامەتی بۆ خواستن .
لای خۆیەوە شێخ جەوهەر ئاغا خۆشحالی خۆی دەربری بەو سەردانە و سوپاسی ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی هاورێی کرد بۆ سەردانی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە پارێزگای نەینەوا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP