مامۆستایانی كه‌ركوك داوای ته‌وتین كردنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن

کوردستان
20:28 - 2024-11-27


پەروەردەی کەرکوک داوا لەبانکی رافدین دەکات موچەی موچەخۆرانی خوێندنی کوردی کەرکوک (ته‌وتین) بكات.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ به‌شی كاروباری دارایی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ 27ی تشرینی دووه‌می 2024 ئاراسته‌ی لقی بانكی (النور) ی سه‌ربه‌ بانكی (رافده‌ین)ی كردووه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی (حه‌یده‌ر قاسم غائب) ئیمزا كراوه‌، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:" به‌شی خوێندنی كوردی له‌ رووی ئیداریی و هونه‌رییه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، له‌ رووی داراییشه‌وه‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتوووه‌:" كه‌ بانكی (النور) ئاگاداریان بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا (ته‌تین)كردنی مووچه‌كانیان ده‌كرێت یان نا، تا رێكاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP