له‌ باكوری كوردستان 16 رۆژنامه‌وان و نووسه‌رو چالاكوان ده‌ستگیركران

کوردستان
20:43 - 2024-11-27



تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ شاڵاوی ده‌ستگیركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و رۆژنامه‌وان و نووسه‌رانی كورد له‌ باكوری كوردستان و "تەنیا لە ماوەی 24 سه‌عاتی رابردوودا ژمارەیەك رۆژنامەوان و نووسەری دەستگیركردووه‌. 


به‌گوێره‌ی  ئاژانسی هەواڵی (وڵات) لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا تەنیا لەماوەی 24 سه‌عاتی رابردوودا 16 رۆژنامەوان، نووسەرو هونەرمەندی كورد لە باكووری كوردستان دەستگیركراون بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی تۆمەتباربوونیان هەبێت."

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" جگە لەو رۆژنامەوان و نووسەرانە، هاوكات دەیان چالاكوان و ئەندامانی سەر بە پارتە كوردییەكانیش دەستگیركراون."

پارتی یەكسانی و دیموكراسی (دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان- دەبەپە)، لە راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبەشدا ناڕەزایەتییان دژ به‌و هەڵمەته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دەربڕیووه‌ و ده‌ڵێن:"دەسەڵاتی توركیا بە تایبەت ئەكەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی بەر بە رووخانیان بگرن دەستیان بە دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی باكوری كوردستان كردووە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP