لە بوارى بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 21 وڵات
رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، ڕێکخراوەکەش ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە بە ڕووداوێکی
مێژوویی وەسفدەکات.
رێکخراوی هاریکاریى ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا
دەڵێت، "ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتننامەکە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە، رووداوێکی
مێژووییە و دەبێتە هۆکارى بەپەلە بۆ جێبەجێکردنی".
رێککەوتننامەکە رۆژی چوارشەممە لە قەتەر ئیمزا
کراوەو بە ڕێککەوتننامەی مەککە ناسراوە، کە
تیایدا 56 وڵات و ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی بەشداری کۆبوونەوەی دووەمی وەزاریی
دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان کرد.
ئامانجی رێککەوتنەکە، دانانی چوارچێوەیەکی
یاساییە بۆ ئاسانکردنی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن کە یاسای
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەنێوان وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی جێبەجێدەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP