وەفدی یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات

کوردستان
20:38 - 2024-11-29

وەفدی دانوستانکاری ی.ن.ک بۆ پێکهێنانی ١٠یەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆیان کرد .
ئەو سەردانەی وەفدی یەکێتی لەچوارچێوەی دانوستانەکانی وەفدی یەکێتیدایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پێشتر لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆرانیش کۆبوەتەوە و لەبارەی هەوڵەکان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ گفتوگۆی کردوە.
ی.ن.ک، جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی حکومەتێکی خزمەتگوزاری و دادپەروەر کە تێیدا مافەکانی هاوڵاتیان بپارێزێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP